هه‌واڵی سکرتێری په‌رله‌مان

راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له‌ كۆیه‌

سه‌باره‌ت به‌ بۆمبباراكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له‌ كۆیه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زياتر...)

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها (زیاتر...)

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌رچوواند

به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 15/8/2018، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی ده‌رچوواند. (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پاڵپشتیی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى ده‌رده‌بڕێت

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ پشتگیری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى، سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌رمانی خراپ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش ده‌قی پشتگیرییه‌كه‌: (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ژنی چله‌ی هاوین له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی چله‌ی هاوینى ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ خاتوو مه‌لیكه‌ مه‌زان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی (زیاتر...)

شاندێك به‌نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/7/2018، خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسیگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ شاندێكی كه‌سایه‌تییه‌كانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كرد. (زیاتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌شاندێكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ یوئێن ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ (زياتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌شاندێكی سه‌نته‌ری ئورسام بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی توركی ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی په‌رله‌مان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی (زياتر...)

به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان كۆنفڕانسی ده‌وڵه‌تسازی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/7/2018، به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆنفڕانسی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئینیستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (مێری) له‌ژێر ناوونیشانی (زياتر...)

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وسكرتیری پەرلەمان كۆنفراسێك دەربارەی داڕێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی سازدەكرێت

ئەمڕۆ 27/6/2018 بە ئامادەبوونی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، كۆنفرانسێك لە ژێر ناوونیشانی " دەوڵەتسازیی: دارێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان" لە شاری دهۆك سازكرا

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانی تایبه‌ت

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

سكرتێرى پەرلەمان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/5/29، بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، له‌ نوسینگه‌ی خۆى لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا کرد، کە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران جاک لۆ پرستی، سەرۆکی وەفدەکە و (زياتر...)

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی له‌ هه‌ولێر كرد

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 23-5-2018، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی له‌ هه‌ولێر كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ مونیارادزى موتسى، به‌رپرسى به‌شى سیاسیی له‌ یۆنامی و لیان سه‌نس بیرى، ڕاوێژكارى سیاسى. (زياتر...)

لە پەرلەمانی كوردستان وۆركشۆپێك لە بارەی سیستەمی حوكمڕنی بەرێوەچوو

ئەمڕۆ 22/4/2018، بە ئامادەبوونی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، وۆركشۆپێك بە ناوونیشانی" داڕشتنەوەی سیستەم و پەیكەری حوكمڕانی چارەسەری خۆماڵی بۆ كێشەی خۆماڵی" ، كە بە هەماهەنگی نێوان ئینستتیۆتی MERI و سەنتەری توێژینەوە لە پەرلەمانی كوردستان رێكخرابوو، بەرێوەچوو.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان جەژنی سەری ساڵی ئێزدی پیرۆزدەكات

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین. ئۆمێدەوارین هەموو ساڵێكیان جەژن و خۆشی بێت لە سایەی ئاشتی و ئارامی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك دەكات

ئەمڕۆ 10/4/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك كرد

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزیان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زياتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/4/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد. (زياتر...)

شاندی په‌رله‌مان له‌ پاریس به‌شداری له‌ پیرۆزکردنی نه‌ورۆز و پێشانگای کاره‌ساتی عه‌فرین ده‌كات

شه‌وى 21/ئادارى/2018، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ پاریسی پایه‌ته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا، به‌شداریی له‌ مه‌ڕاسیمی پیرۆزکردنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشانگای مه‌رگه‌ساتی عه‌فرین کرد. (زیاتر...)

شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسی کوردی كۆبۆوه‌

ڕۆژی ٢١ی ئادارى/2018، له ‌چوارچێوه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ باڵه‌خانه‌کانی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی که‌ پێکهاتبوو له‌ سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسی کوردی و ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ به‌ڕێوه‌چوو. (زیاتر...)

شاندی په‌رله‌مانی كوردستان دۆخی عه‌فرین له‌گه‌ڵ سێناتی فه‌ڕه‌نسا تاووتوێ ده‌كات

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ڕۆژی ١٩ی ئادارى-2018، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سێناتی فه‌ڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سیناتۆری فه‌ڕه‌نسی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا و کوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی سێنات کۆبۆ‌وه. (زياتر...)

شاندى په‌رله‌مان له‌ به‌ریتانیا
گفتوگۆیه‌كى کراوه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار و توێژه‌ری سیاسی و ئاسایشی و سه‌ربازی ئه‌نجامدا

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌یاوه‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ریتانیا، ڕۆ ١٦ی ئادارى/2018، له له‌نده‌ن به‌سه‌رپه‌رشتیی گرووپی سوپا و هێزی ده‌ریایی، گفتوگۆ‌یه‌کی کراوه‌ له‌گه‌ڵ (زياتر...)

سێ دیداری شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ له‌نده‌ن

له‌چوارچێوه‌ی دیداره‌کانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان به‌یاوه‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2018/3/14، چه‌ند دیدارو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو. (زياتر...)

شاندى په‌رله‌مان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبۆوه‌
پێشکه‌شکردنی دوو ڕاپۆرت ده‌رباره‌ی پێشلێکاریی ده‌ستووری و جینۆسایدی شنگال و خورماتوو

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن و لێژنه‌یه‌کی په‌رله‌مان و (زياتر...)

شاندی په‌رله‌مان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌رپێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه‌

ئه‌مڕۆ ١٤ی ئادارى/2018، له‌ له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا، شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی،، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى كوردستان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سکرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک فراکسیۆن و سه‌رۆک ليژنه‌كانی په‌رله‌مان، به‌یاوه‌ریی (زياتر...)

به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ کونسوڵى وڵاتان کۆبۆوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3/ 2018، بە سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و خاتوو بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان، لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌لاح مسته‌فا، (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان یاسای چاكسازی له ‌خانه‌نشینی و مووچه‌ى‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هۆڵی په‌رله‌مان

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 04/03/2018، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی یاسای چاكسازی له ‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و پرسی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتیی عیراق به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدا. (زياتر...)

شاندێكی ئیداره‌ی راپه‌رین سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/2/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ هیوا قه‌ره‌نی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ئاواره‌ عه‌لی، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین كرد. (زياتر...)

داواكارییه‌كانی مامۆستایانی ناڕازی گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/2/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ ئازاد محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندی په‌رله‌مان بۆ رۆژئاوا كۆبۆوه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/2/2018 دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاری عه‌فرین كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ دێرینترین وێنه‌گرى په‌رله‌مان

رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/2/13، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ مه‌حمود هه‌ولێری، وێنه‌گرى دێرینی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

په‌رله‌مانى كوردستان رێز له‌ تارق جامباز ده‌گرێت

ئه‌مڕۆ 13/12/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و راوێژكارانی په‌رله‌مان پێشوازییان كرد له‌ تارق جامباز، رووناكبیرو په‌رله‌مانتارى خولی پێشووی په‌رله‌مان .

بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌عات 9ى سه‌رله‌به‌ریانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2018/2/7، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و (زياتر...)

شاندێكی كاكه‌ییه‌كان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 6/2/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاله‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین
په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند بنه‌دار زه‌یتونێكی چاند

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوسۆزی و پیشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/6، له‌ژێر چاودێریی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی ڕیكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO) ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 30-1-2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تیی سكرتێر له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیى كرد له‌ شاندێكی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO).

سه‌رۆك و بڕیارده‌رى لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر هه‌ڵبژێردران

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و بڕیارده‌ر و دانانى پلان و به‌رنامه‌ی كارى داهاتووی لیژنه‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/1/2018، لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونى خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان و دكتۆره‌ ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاساییی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی گرووپی ئاشتی بۆ ژنانی سه‌ركرده‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان،پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی گرووپی ئاشتی بۆ ژنانی سه‌ركرده‌ له‌ كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له‌ تانیا گلی و ئه‌مه‌ل جه‌لال و چنار سه‌عد و به‌هار عه‌لی.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی نوێی توركیا له‌ هه‌رێم ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/1/2018 ، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ هاكان قه‌ره‌چای، كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌رى كرد.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەرساڵی نوێ‌ لە كوردستانییان پیرۆزدەكات

لە پەیامێكی پیرۆزباییدا، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و سەرجەم گەلانی ئاشتیخواز لە جیهان دەكات

په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان ‌و رۆژی دایك به‌رز راده‌گرێت
جەعفەر ئێمینكی: "پێویستە ناوچە جێناكۆكەكان بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن"

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17/12/2017، به‌ ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانب، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانان ‌و راوێژكاران ‌و فه‌رمانبه‌ران ‌و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌ رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له‌ گۆڕه‌پانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان ‌و رۆژی دایك به‌رز راگیرا.

په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌

له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2017/12/13، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی پرۆتۆكۆل له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.

سبه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌

تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، راوێژكارى راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ سایتی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند: "بڕیاره‌ پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشه‌مه‌ 2017/12/13، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ته‌لارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت (زياتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازى له‌ شاندێكی كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی رانیه‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 12/12/2017، شاندێكی كه‌سایه‌تیی و چالاكوانانی رانیه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ هەڵبژێردرا

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان وقوربانییانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى هەڵبژێردرا و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانیش داوا لە لیژنەکە دەکات کارى جدى لەسەر چاکسازییەکانى ناو وەزارەتى پێشمەرگە بکەن و هەماهەنگیش لەگەڵ میحوەرەکانى شەڕ بکەن.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازيی له‌ شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/12/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌پێكهاتبوو له‌ ئه‌لیس وه‌ڵ پووڵ، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و ریكاردۆ رۆدرێگز، به‌رپرسی نوسینگه‌ی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: "دەبێت کارەساتی دووزخورماتوو بەجینۆساید بناسێندرێت"

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان له‌ میانی كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی دووزخوورماتوو و ده‌وروبه‌رى، رایگه‌یاند: "لەلایەن لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتێک لەسەر ئەو کارەساتەى كه‌ بەسەر خەڵکى دووزخورماتوودا هاتووه‌ ئامادەکراوە و پێویستە ئه‌و كاره‌ساته‌ بەجینۆساید بناسێندرێت".

سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی زیاتری ژنان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4/12/2017، له‌هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و (زياتر...)

سیمینارێك بۆ رێزلێنان له‌ ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 3/12/2017 به‌ ئاماده‌بوونى دكتۆر جه‌عفه‌ر ئێمنیكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان و ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و كورده‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی دژ به‌ژنان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان سیمینارێك بۆ رێزلێنان له‌كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو.

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان