به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/4/3

02/04/2019 12:50:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌رێكه‌وتی 2019/4/3ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 
به‌رنامه‌ى كار
بەپێی حوكمی بڕگەكانى (یەكەم و دووەم و سێیەم) لە ماددەی (16)و برگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و ماددەكانی (47 و 48 و54 و 55 و 56)و برگەی (یەكەم) لەماددەی (88) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەكەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە كات (3)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 3/4/2019 بەمشێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی دووەمی (پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان-عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور)و خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی یاسایی بەپێی حوكمی ماددەكانی (87 و89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
منى نبى قادر                        هێمن هه‌ورامى                       د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانی        جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى            سه‌رۆكی په‌رله‌مانی 
كوردستان-عێراق                 كوردستان-عێراق                     كوردستان-عێراق
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>