شاندێکی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وت

10/02/2018 12:51:00 م
به‌مه‌به‌ستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ناوچەی عەفرین شاندێکی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ره‌و رۆژئاوای کوردستان به‌رێكه‌وت. 
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شەممە 10ی شوبات/2018، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ناوچەی عەفرین، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراکسیۆنەکانی: پارتی، یەکێتی، گۆڕان، شیوعی و یەکگرتوو، پێکهاتبوو كه‌ بریتیى بوون لە: عەلی هالۆ، عەباس فەتاح، شێرکۆ حەمەئەمین، ئەبو کاروان و سوهراب میكائیل، بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانی کوردستان به‌روه‌ عەفرین و رۆژئاوای کوردستان به‌رێكه‌وتن.
شایه‌نی باسه‌ وەفدەکەی پەرلەمان بڕێک کۆمەکی دەرمان و کەره‌ستەی پزیشکییان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ عەفرین برد، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ دابینکرابوو.ِ
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان