لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كۆبۆوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و رێگایانه‌ى كه رووداوى هاتووچۆیان زۆر تێدا رووده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه9/1/2018، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و بڕیارده‌رى لیژنه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه دانرا له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كان به‌تایبه‌ت رێگهوبانهكانى هه‌رێمى كوردستان.
له به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه دانرا بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه و كارى جدى بكه‌ن بۆ ئه‌و رێگایانه‌ى كه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بكرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى رووداوى هاتووچۆى زۆریان تێدا رووده‌دات بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان بكرێت و رێگاكان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.