لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆ نووسینی راپۆرت له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی

09/01/2018 09:06:00 ص
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 09/01/2018 ، لیژنه‌ی كاروبارى دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی سێ پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌چاكسازییه‌ داراییه‌كان كۆۆوه‌.
 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ و ئتیمتیازاته‌كان كه‌ بڕیاره‌ له‌دانیشتنی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت و به‌فه‌رمی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌كرێت، باسی لێوه‌كراو داوا له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كرا لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و مادده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ بكه‌ن تا له‌كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا پرۆسه‌ی یاسایی نووسینی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای پاكسازی له‌لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری پێبژاردن له‌یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو كرا. بریاریشه‌ دوای وه‌رگرتنی تێبینی و سه‌رنجی ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌وه‌ له‌راپۆرتی كۆتایی جێبكرێنه‌وه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كانی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بڕیاریدا له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی مه‌یدانی ده‌ستپێبكات بۆ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كان و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ بڕیاردرا به‌دواداچوون بۆ ژماره‌یه‌ك سكاڵا بكرێت كه‌ باس له‌هه‌بوونی باجی نایاسایی ده‌كه‌ن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789