لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوو یاسا تاووتوێ ده‌كه‌ن

08/01/2018 03:10:00 م
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 08/01/2018 هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی دوو پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
 له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له ‌هه‌رێمی كوردستان كراو بڕیاریشه‌ راپۆرتی كۆتایی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ بكرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره‌ دوای وه‌رگرتنی راوبۆچوونی په‌رله‌مانتاران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی له‌باره‌ی هه‌مواری هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 كه‌ تایبه‌تن به‌سزاكانی هاتووچۆ، تێبینى و سه‌رنجه‌كان له‌ راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ جێبكرێنه‌وه‌و راپۆرته‌كه‌ش له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كانی و خستنه‌ ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان