جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مێژووناسی کورد " کەریم زەند" دەکات

10/10/2017 07:11:00 م

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مێژووناس و رۆشنبیری ناوداری کورد و کەسایەتی نیشتیمان پەروەری کوردستان مامۆستا " کەریم زەند"مان پێگەیشت.

بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە پرسە و سەرەحۆشی لە خانەوادەى خوالێخۆشبوو و سەرجەم رۆشنبیران و مێژووناسانی کوردستان و گەلی کوردستان بە گشتی دەکەین.

مامۆستا " کەریم زەند" یەکێک بوو لە دلسۆزانی بزافی رزگاریخوازی کوردستان و رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد و شۆرشی ئەیلوولدا، زێدەباری خەباتی رۆشنبیری وەک مێژوونووس و لێکولەر، کە پەرتووکخانەى کوردستان بە دەیان بەرهەمی بە پێز دەوڵەمەندکردووە.

دووبارە سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین گیانی مامۆستا " کەریم زەند"بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.

 

"إنا لله وإنا إلیه راجعون"

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

10/10/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان